نوچه‌نێت
دادگاى تاوانى نێوده‌وڵه‌تى له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات، هه‌رچه‌نده به‌ریتانیا له‌نێوان ساڵانى 2003 -2009 چه‌ندان تاوانى له عێراق كردووه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌یتوانیوه دادگایى بكات.
ئاژانسى BBC به‌ریتانى باسى له‌وه كردووه دادگاى تاوانى نێوده‌وڵه‌تى راپۆرتێكى 180 لاپه‌ڕه‌پیى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه له‌ماوه‌ى ساڵانى 2003 تا 2009 له عێراق سه‌دان كه‌س له لایه‌ن هێزه‌كانى به‌ریتانیا له عێراق گیراون و ئه‌شكه‌نجه دراون.
دادگاكه گوتوویه‌تى تا ئێستا نه‌یتوانیوه دادگایى به‌ریتانیا بكات، بۆیه نازانرێ به‌ریتانیا سه‌ربازه تۆمه‌تباره‌كانى په‌ناى داون یان نا، تا له دادگایى بیانپارێزێ.
بێن واڵاس وه‌زیرى به‌رگرى به‌ریتانیا وه‌ڵامى دادگاكه‌ى داوه‌ته‌وه و گوتوویه‌تى هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ تۆمه‌تباركردنى به‌ریتانیا نییه، كه‌چى دادگاكه ده‌ڵێ له‌سه‌ر بوونى به‌ڵگه مشت‌ومڕ ناكرێت، چونكه بنه‌مایه‌كى گرنگیان بۆ به‌ڵگه‌كان هه‌یه و ته‌نانه‌ت ده‌زانن حه‌وت عێراقى له‌لایه‌ن به‌ریتانیاكانه‌وه كوژراون.
له‌ماوه‌ى رابردوودا باس له‌وه كرا، به‌ریتانیا قسه له‌گه‌ڵ سكاڵاكه‌ره عێراقییه‌كان ده‌كات و به پاره دۆسییه‌كان داده‌خات.