نوچه‌نێت
كۆمسیۆنى مافه‌كانى مرۆڤ له عێراق رایگه‌یاند له خۆپێشاندانه‌كانى سلێمانى هه‌شت كوژرا و 54 بریندار هه‌یه، هه‌شت رێكخراوى بواره‌كانى مافى مرۆڤیش ره‌خنه له حكوومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا ده‌گرن.
كۆمسیۆنى باڵاى مافه‌كانى مرۆڤ له عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێ، له سێى ئه‌م مانگه تا دوێنێ، هه‌شت كه‌س له گرژییه‌كانى خۆپێشاندان كوژراون و 54 كه‌سیش بریندارن.
له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌تى خۆپێشاندانه‌كان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق هه‌شت رێكخراوى بواره‌كانى مافى مرۆڤه كه هه‌ندێكیان نێوده‌وڵه‌تیین ره‌خنه‌یان له حكوومه‌تى هه‌رێم و حكوومه‌تى به‌غدا گرتووه و داوایان لێده‌كه‌ن پابه‌ند بن به پاراستنى خۆپێشانده‌ران.
رێكخراوه‌كانیش ئه‌مانه‌ن: هیومان رایتس وۆچ، لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى، رێكخراوى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌شكه‌نجه‌دان، فیدڕالى نێوده‌وڵه‌تى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ روانگه‌ى عێراقى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، تۆڕى عێراقى، سه‌نته‌رى كه‌نداو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، رێكخراوى میترۆ.