نوچه‌نێت
ئاژانسى سپۆتنیكى رووسى گفتوگۆیه‌كى له‌سه‌ر لێدوانی به‌رپرسێكى ئه‌مریكى كردووه، كه گوتوویه‌تى ئه‌مریكا سزاى ئه‌و كه‌سانه ده‌دات سامانى عێراقییه‌كان ده‌به‌ن. شاره‌زاییه‌ك له گفتوگۆكه ده‌ڵێ، “ئه‌مریكا بوو گه‌نده‌ڵى هێنایه عێراق”.
ئاژانسى سپۆتنیكى رووسى بابه‌تێكى گفتوگۆیه‌كى له‌سه‌ر لێدوانێكى د‌یڤید شه‌نكه‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه كه یاریده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكایه بۆ كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى نزیك. ئه‌و به‌رپرسه ئێستا له عێراقه و له لێدوانێكدا گوتوویه‌تى، “ئه‌مریكا سزاى ئه‌و كه‌سانه ده‌دات كه سامانى عێراقییه‌كان ده‌به‌ن و خۆپێشانده‌ران ده‌كوژن”.
عه‌لى ته‌میمى كه توێژه‌رێكى سیاسییه وشاره‌زایه له كاروبارى عێراق له گفتوگۆكه به‌شدار بووه و گوتوویه‌تى كاتێك ئه‌مریكا سزاى یه‌كێك ده‌دات ئه‌وا سامانه‌كه‌ى بلۆك ده‌كات و رێگه‌ى نادات سه‌ردانى ئه‌مریكا بكات، ئه‌مه‌یش ماناى ئه‌وه‌یه سزاكه نێوده‌وڵه‌تى نییه به‌ڵكو بۆ ئه‌مریكا لۆكاڵییه.
باسى له‌وه‌یش كردووه ئه‌و سزایانه كرده‌نى نیین زیاتر بۆ پروپاگه‌نده‌ن.
به‌گوێره‌ى قسه‌كانى عه‌لى ته‌میمى عێراق 500 ملیار دۆلارى له ده‌ره‌وه بلۆك كراوه و 65 ملیار دۆلار له‌و پاره‌یه له ئه‌مریكایه، به براوى ئه‌و ده‌بووایه ئه‌مریكا ئه‌و پاره‌یه بۆ عێراقییه‌كان بگێڕێته‌وه له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیشى ده‌ڵێ، “ئه‌مریكا بوو گه‌نده‌ڵى هێنایه عێراق”.