لیژنه‌ى باڵاى ئه‌منى هه‌رێمى كوردستان راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه‌

0

نوچه‌نێت

لیژنه‌ى باڵاى ئه‌منى له‌ هه‌رێمى كوردستان راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌ خۆپێشاندانى بێ مۆڵه‌ت قه‌ده‌غه‌یه‌ و هێزه‌كان ده‌ست كراوه‌ ده‌بن بۆ راگرتنى.

له‌ ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى لیژنه‌ى باڵاى ئه‌منى هه‌رێمى كوردستان ئه‌م خاڵانه‌ هاتووه‌:

1- هێزە ئەمنییەكان چیتر رێگە نادەن خۆپیشاندانە بێ مۆڵەتەكان بەردەوامییان هەبێت و سەر بكێشن بۆ پشێویی و توندوتیژیی.

2- لێرە بە دواوە هەموو جۆرە گردبوونەوە و خۆپیشاندانێكى بێ مۆڵەت و زیانگەیاندن بە مومتەلەكاتە گشتی و تایبەتەکان، كە بۆ خزمەتى هاووڵاتییانن، قەدەغەن، هێزەكان دەست كراوەن بۆ راگرتن و مامەڵەكردن لە چوارچێوەی یاسادا.

3- سەرجەم یٔەو كەسانەش لەلایەن هێزە یٔەمنییەكانەوە بە ڕێکاری یاسایی دەستگیر دەکرێن، کە زیانیان گەیاندووە بە مومتەلەكاتى دەوڵەت و هەموو یٔەوانەش كە لە پشتی هاندانى ئەو كەسانەوە بوون.

4- داوا لە سەرجەم لایەنە سیاسییەكان دەكەین كە بەرپرسانە لەگەڵ دۆخەكەدا مامەڵە بكەن.

5- پێویستە كەناڵەكانى راگەیاندن بە گیانێکی بەرپرسیارانەوە مامەڵە لەگەڵ رووداوەکاندا بکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com