نوچه‌نێت
حزبى جه‌ماهیر كه پارتێكى سوننه‌یه دووله‌ت ده‌بێ و پێنج په‌رله‌مانتارى لێ جیاده‌بێته‌وه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئاماده‌نین له به‌ره‌ى عێراقییه بێنه ده‌ره‌وه كه به‌ره‌یه‌كى سوننه‌یه له‌ماوه‌ى رابردوودا پێكهاتووه.
ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، پێنج په‌رله‌مانتارى سوننه له پارتى جه‌ماهیر هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه و جیابوونه‌وه‌ى خۆیان راگه‌یاندووه.
وه‌ك ماڵپه‌ڕه‌كه باسى كردووه، هۆكارى جیابوونه‌وه‌یان ئه‌وه‌یه ئه‌حمه‌د جبوورى كه سه‌رۆكى پارته‌كه‌ى داواى لێكردوون له به‌ره‌ى عێراقییه بێنه ده‌ره‌وه، كه‌چى ئه‌وانیش پابه‌ند نابن به بڕیاره‌كه‌وه بۆیه جیابوونه‌وه‌ته‌وه.
به‌ره‌ى عێراقییه به‌ره‌یه‌كى سوننه‌یه له ماوه‌ى رابردوودا دروست بووه گوایه ده‌یانه‌وێ خزمه‌تى ناوچه رزگاركراوه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش بكه‌ن، كه‌چى به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئامانجى به‌ره‌كه دژایه‌تى كردنى هاوپه‌یمانى قیوایه كه محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات.