سبەی لەهەرێم ناكرێتە پشوو

0

(نوچەنێت)

وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان  رایگه‌یاند كه‌ پشووەكەی سبه‌ینێی عیراق كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ یادی رزگاركردنی ناوچه‌كان له‌ ده‌ستی داعش، هەرێم ناگرێتەوە.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند “ئەو پشووەی كە حكومەتی عیراق رایگەیاندوە، دامودەزگاكانی حكوومەت هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە، بەڵكو تایبەتە بە حكوومەتی فیدراڵی”.

وتیشی، كە سبەی پێنجشەممە، لە دامودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەوام ئاسایی دەبێت.

پێشتر ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، كە به بۆنەی ( ڕۆژی سەركەوتن بەسەر داعش) سبەی پێنجشەممە 10ی12ی2020، دەكرێتە پشووی فەرمی لە دامودەزگاگانی حكومەتدا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com