(نوچەنێت)
بەپێی زانیارییەكانی (نوچەنێت) زۆرینەی چەكدارەكانی سەر بە (یەبەشە) چوونەتەوە ناو هێزەكانی حەشدی شەعبی و بوون بە بەشێك لەو هێزەو بەپێی رێككەوتنیشیان لەگەڵ سووپای عێراق، دوای كشانەوەیان لەناوەندی قەزای شنگال زۆرینەیان بەفەرمی لەناو حەشدی شەعبی دادەمەزرێن.
له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان و دوای گه‌یشتنی هێزێكی پۆلیسی فیدراڵی، یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شنگال كە بە (یه‌به‌شه) ناسراوە، له كۆتایی مانگی رابردووی ئەمساڵدا كشانه‌وه‌یان له باره‌گا و بازگه‌كانی ناو قەزای شنگال به‌ره‌و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری قه‌زاكه ده‌ستپێكرد.
لە ئێستادا ژمارەی ئەو چەكدارانەی یەبەشە كە بەفەرمی لەناو حەشدی شەعبی دادەمەزرێن نزیكەی 1500 چەكدارە و دەبنە بەشێك لە فەوجی حەشدی عەشایری، كە سه‌ر به ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبین و له 2017 دا بۆ ناوچه‌كانی سوننه مه‌زهه‌ب دامه‌زراون، وەك باسدەكرێ پێشتریش هەزار چەكداری یەبەشە لەسەر میلاكی حەشدی شەعبی دامەزراون.
رێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵی عیراق و هه‌رێمی كوردستان، كه لە تشرینی یه‌كه‌می 2020 واژۆكرا بۆ پێكهێنانی ئیداره‌یه‌كی نوێ و رێكخستنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌منی قه‌زای شنگال، به‌شێك له ئێزیدییه‌كانی ناو شنگال، به تایبه‌تیش ئەوانەی نزیك و لایه‌نگری په‌كه‌كەن، بەو رێكەوتنە ناڕازین و بۆ ئەم مەبەستەش چەندی جار لەچوارچێوەی خۆپیشانداندا ئەو ناڕەزاییەیان دەربڕیوە.