شلێر سەعید، نوچە نێت
ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى گوتى “ئاستى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى وه‌ك پێویست نییه، ئه‌مساڵیش له كۆى 261 كه‌یسى گه‌نده‌ڵى ته‌نیا 26ی له دادگا یه‌كلایى كراونه‌ته‌وه”.
ئەمڕۆ چوارشەم نۆی كانوونی یەكەمی 2020، ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەستپاكی لە هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا گوتى، “لەساڵی 2020دا كە ساڵێَكی ئاسایی نەبووە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەمساڵ كەیسەكان كەمترن چونكە دەوام كەمتر كراوە” باسی لەوەشكرد كە لە هەرێمی كوردستان بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بەردەوامیی هەیە. ئەمساڵ 68 هەواڵدەری هەبووە لەلایەن هاووڵاتییانەوە و 168 داوای سزایش هەبووە و رێژەكەش بەهۆی كەمبوونەوەی دەوام كەمی كردووە، 85 كەیسیش ئاراستەی دادگاكان كراون و ئەمساڵ 26 كەس سزا دراون و 158 كەیس لە قۆناغی دادگاییدان.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ده‌سته‌كه، دۆسییه‌كان له شاره‌كان به‌م شێوه‌یه بووه: زیاتر 27 كەیس لە هەولێر ئاراستەی دادگای تاوان كراون و لە سلێمانی 30 كەیس و لە دهۆك 45 كەیس ئاراستەی دادگای تاوان كراون و 56 كەیسیش ئاراستە دادگای كەتن كراون.
سه‌باره‌ت به كه‌سه سزادراوه‌كان سه‌رۆكى ده‌سته گوتى، “بەڕێوەبەری گشتی تێدا بووە و سزاش دراوە، پێنج بەڕێوەبەری ئاسایی و یەك بەڕێوەبەری پێشكەوتوو و 14 فەرمانبەر و یەك پۆلیس و چەند كەیسێكی تریش هەیە ئاشكرا بووە و سەلمێنراوە”.
ناوبراو گوتیشی، “تا ئێستا 40%ی دۆسیەى وردبینی فەرمانبەران تەواو بووە، وردبینی كردن لە دۆسیەی خانەنشینان و حساباتی یەكەكانی 70 و 80 هەنگاوێكی وا نەنراوە”.
ئەحمەد ئەنوەر ئەوەشی روونكردەوە، لەم ساڵدا 68 داوای هەواڵدەری (ئەو داوایانەی كەسێك زانیاری دەداتە دەستەكە) هەبووە، لە پێشتریشدا 193 داواكاری هەبووە بەوەش كۆی گشتیان دەكاتە 261 داوا كە لێكۆڵینەوەیان تێدا دەكرێت.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى راشكاوانه گوتى، “ئاستى دژایه‌تى گه‌نده‌ڵى وه‌ك پێویست نییه” به‌گوته‌ى ئه‌و ئه‌مه‌یش ته‌نیا له ئه‌ستۆى ده‌سته‌كه نییه. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر نموونه‌یه‌كى بۆ پاڵپشتى قسه‌كانى هێنایه‌وه و گوتى، “چەند ساڵە داوای دادگایەكی تایبەت دەكەین تا ئێستا ئەنجوومەنی دادوەری هەرێم بەدەم داواكاریەكانمانەوە نەهاتوون”