نوجه‌نێت
گوته‌بێژى جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى رایگه‌یاند، شاندى هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێ كه‌وت و بڕیاره ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ وه‌زیرانى نه‌وت و دارایى عێراق كۆببنه‌وه.
سه‌میر هه‌ورامى گوته‌بێژى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاشكراى كردووه كه شاندى حكوومه‌ت به بە‌سە‌رۆكایە‌تی قوبادى تاڵه‌بانى به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێ كه‌وتووه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه ده‌شڵێ، بڕیارە ھە‌ر ئێوارە‌ی ئە‌مڕۆ 12/9 دانوستاندنە‌كان لە‌گە‌ڵ وە‌زیرانی نە‌وت و دارایی عێراق و لایە‌نە پە‌یوە‌ندیدارە‌كان دە‌ستپێبكە‌ن.