نوچه‌نێت
له راپۆرتێكدا باس له ورده‌كارییه‌كانى سه‌ردانى پاپا فڕانسیس بۆ عێراق وهه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت و ده‌گوترێ لایه‌نه عێراقییه‌كان داوا ده‌كه‌ن پاپا وعه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه كۆ ببنه‌وه.
ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ڕى به‌غدادتوده‌ى عێراقى له راپۆرتێكدا ورده‌كارییه‌كانى سه‌ردانى پاپا فڕانسیسى ئاشكرا كردووه و باسى له‌وه كردووه حكوومه‌تى عێراق كار بۆ ئه‌وه ده‌كات پاپا له شوێنێكى گشتى خه‌ڵكى عێراق ببینێ.
سه‌فیه سوهه‌یل باڵیۆزى عێراق له ڤاتیكان قسه‌ى كردووه و گوتوویه‌تى من له مانگى حوزه‌یرانى رابردوو پاپام بینیوه و باسى ورده‌كارییه‌كانى سه‌ردانه‌كه و كێشه‌كانى عێراقم له‌گه‌ڵ كردووه.
وه‌ك ئه‌و باڵیۆزه‌ى باسى ده‌كات سه‌ردانه‌كه چه‌ند ئامانجێكى ئاینى و پێكه‌وه‌ژیانى هه‌یه. له‌وانه سه‌ردانه‌كه‌ى په‌یوه‌ندى به یادى ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ره‌وه هه‌یه و بۆیه پاپا سه‌ردانى ئور ده‌كات و دواتر ده‌چێته ده‌شتى نه‌ینه‌وا و قه‌ره‌قۆش.
سه‌ردانى هه‌ر سێ شارى سه‌ره‌كىیش ده‌كات ئه‌وانیش هه‌ولێر و مووسڵ و به‌غدان.
له راپۆرته‌كه‌ى به‌غداد توده‌ى باسى ئه‌وه كراوه لایه‌نه شیعه‌كان داوا ده‌كه‌ن پاپا فڕانسیس دیدارێك له‌گه‌ڵ عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه له عێراق بكات.
رۆژى یه‌كشه‌مى رابردوو ڤاتیكان رایگه‌یاند، رۆژى پێنجى ئازار پاپا فڕانسیس سه‌ردانى عێراق ده‌كات و سێ رۆژ ده‌مێنێته‌وه.