(نوچەنێت)
هەریەك لە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و كونسوڵی وڵاتی ئەرمینیا بڕیاریان دا كە كار بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی نێوانیان بكەن و ئەرمینیاش ئامادەیی خۆی بۆ پتەوكردنی ئەو پەیوەندیانە دووپات كردۆتەوە.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشەممە ٩/١٢/٢٠٢٠، دكتۆر ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازی له (ئاڕشه‌ك مانۆكیه‌ت) كونسوڵی وڵاتی ئه‌رمینیا له هه‌رێمی كوردستان كرد‌و وێڕای پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌كو كونسوڵی وڵاته‌كه‌ی، هیوای ئاشتی و سه‌لامه‌تی بۆ گه‌لی ئه‌رمینیا خواست بۆ بارودۆخی ئێستایان، و جه‌ختی له خاڵی هاوبه‌شی نێوان گه‌لی كوردستان و گه‌لی ئه‌رمینیا كرده‌وه بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانیان.
له‌به‌رامبه‌ردا كونسوڵی ئه‌رمینیا، ئاماژه‌ی به فره‌پێكهاته‌ی گه‌لی ئه‌رمینیا كرد، و ڕایانگه‌یاند كه خاڵی هاوبه‌شی نێوانیان زۆرن، و ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی نیشاندا بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولا، و دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌ی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانی ئه‌رمینیا.
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا، بڕیاردرا كه دوای باشتربوونی بارودۆخی ته‌ندروستی هه‌نگاوی كرداری بنرێت بۆ به‌هێزكردنی ئه‌م په‌یوه‌نییانه.
هەرێمی كوردستان و ئەرمینیا پەیوەندیەكانیان بەهێزتر دەكەن
0
Share.