داوا له‌ حزبه‌كان ده‌كرێت باره‌گاكانیان له‌ ناوچه‌كانى خۆپێشاندان چۆڵ بكه‌ن

0

شلێر سەعید، نوچە نێت

بەشێك لە پەرلەمانتاران لەناو باڵه‌خانه‌ى پەرلەمانی كوردستان دەستیان بە مانگرتن كرد و رایانگەیاند بە زووترین كات یاداشتێك ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكەن بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوە و بانگهێشتی حكوومەت بۆ پەرلەمان .

ژمارەیەك پەرلەمانتار لەپەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا راگەیەنراوێكیان خوێندەوە كە تیایدا ئاشكرایان كرد لەمڕۆوە دەست بە مانگرتن دەكەن وەك پشتیوانی لە خۆپێشاندەرانی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان.

داواشیان لە هێزە ئەمنیەكان كرد كە دەست بپارێزن لە رووبەڕووبوونەوەی خۆپێشاندەران به‌ پێویستیشیان زانى لەو ناوچانەی خۆپێشاندان هەیە بەزووترین كات بارەگاكانیان چۆڵ بكەن.

ئەو پەرلەمانتارانە گوتیشیان ئێمە وێرای سوربوونمان لە سەر یەك دەنگی و باشكردنی باروگوزەرانی خەڵك و هەڵوێستی خۆمان رادەگەیەنین و داوایش له‌ خۆپێشانده‌ران ده‌كه‌ین له‌ رێڕه‌وى مه‌ده‌نیانه‌ لانه‌ده‌ن.

هەر لەو كۆنگرەیە ئاماژەیان بەوەشكرد كە ئەوان دژی توندوتیژین ، بەڵام كە گەیشتە ئەو رادەیه‌ی خوێنی گەنجێكیان له‌ لا زۆر لە دەرگاو پەنجەری بارەگایەك گرنگرترە، بۆیە دەبێت بەرپرسانی ئەمنی و حیزبی بەرپرسانە تر مامەڵە لەگەڵ خۆپێشاندەران بكەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com