نوچه‌نێت
جۆ بایدنى سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریكا، لوید ئۆستن بۆ وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا كاندید ده‌كات، ئه‌مه‌یش وایكردووه دڵنیایییه‌ك له لایه‌ن به‌رپرسانى باڵاى عێراق دروست بێت چونكه له نزیكه‌وه ئه‌و پیاوه ده‌ناسن و به “ژێر و هێمن” وه‌سفى ده‌كه‌ن.
له ئه‌مریكا ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوبووه‌ته‌وه، جۆ بایدن لوید ئۆستنى بۆ وه‌زاره‌تى به‌رگرى كاندید كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى گومان ده‌كرێت به‌هۆى هه‌ندێك مه‌رجى كارگێرییه‌وه ئۆستن متمانه‌ى كۆنگرێس به‌ده‌ست بهێنێ، به‌ڵام عێراقییه‌كان هیواى ئه‌وه ده‌خوازن كه ئۆستن سه‌ركه‌وتوو بێت، چونكه له نزیكه‌وه ده‌یناسن.
به‌رپرسانى باڵاى عێراقى بۆ ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ى ئه‌مریكى باسیان له‌وه كردووه، ئۆستن كه‌سێكى ژیر و هێمنه.
ئه‌گه‌ر ئۆستن ببێت به وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا ئه‌وه یه‌كه‌م كه‌سى به ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فریقى ده‌بێت له مێژووى ئه‌مریكا ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت.
پێشتر ئۆستن كۆمه‌ڵێك به‌رپرسیارێتى هه‌بووه، له عێراقییش ماوه‌یه‌كى زۆر فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى ئه‌مریكا بووه و ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌مى ئۆباما ئه‌و به‌رپرسى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا بووه له عێراق. یه‌كترناسینى بایدن و ئۆستنیش هه‌ر بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه.