مەسرور بارزانی : بەپێی رێککەوتنی 50 ساڵە، هیچ نەوتێکی هەرێم بەپێشوەختە بە تورکیا نەفرۆشراوە

0

(نوچەنێت)

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “هیچ نەوتێکی هەرێمی کوردستان بەپێشوەختە بە تورکیا نەفرۆشراوە و رێککەوتنی فرۆشتنی نەوت بە پێشوەختە لەگەڵ هیچ وڵاتێک نەکراوە” ئەوەشی دووپات كردەوە كە لەگەڵ داواکاریی رەوای خەڵکی هەرێمی کوردستاندان و پشتگیری لە خۆپێشاندانی هێمنانە دەکەن.

ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامدا و چەندین پرسی خستنەڕوو.

لەبارەی خۆپیشاندانەكانەوە وتی “ئەوەی ئەم چەند رۆژە بینیمان ئاراستەی خۆپێشاندان گۆڕان بەتایبەتی لەلایەن هەندێک کەسەوە”. دەشڵێت، هەموو هەوڵێکمان ئەوەیە ئەم دۆخە راست بکەینەوە. داوایشی لە خەڵکی هەرێمی کوردستان کرد “لە مەترسیی ئەم دۆخە تێبگەن”.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، دەستی دەرەکی لەنێو خۆپێشاندەراندان، پێشمەرگە “بە گولـلەی قەناس شەهیدکراوە و بە روومانە هێرشکراوەتە سەر بارەگاکان”. ئەو دەڵێت، خۆپێشاندەر ئەوە ناکات.

لەبارەی گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا، سەرۆکوەزیران رایگەیاند، کێشەی ئێمە تەنیا مووچە نییە، کێشەی خاک و مافە رەواکانی گەلەکەمانە. هاوکات باسی لەوەشکرد، لە سووتاندن و هێرشکردنە سەر دەزگا خزمەتگوزارییەکانی هەرێمی کوردستان خزمەت بە خەڵک ناکات.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گوتەی سەرۆکوەزیران، هەموو هەوڵێکی بۆ رێککەوتن لەگەڵ بەغدا دەدات و ئامادەی رێککەوتنە. دەشڵێت، حکومەتی عێراق لە 12 مانگدا تەنیا شەش مووچەی بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە.

هەر لەبارەی خۆپێشاندانەکان، مەسرور بارزانی رایگەیاند، لەنێو خۆپێشاندەران خەڵکی سووریا و دەرەوەی هەرێمی کوردستان هەبووە. گوتیشی، “دڵنیابن کوردستان لەم ئەزموونە بە سەرکەوتوویی دەردەچێت”.

سەبارەت بە بووژاندنەوەی ئابووری و کەرتی نەوت، مەسرور بارزانی رایگەیاند، پارەی مووچەیان تەرخان نەکردووە بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و دەمانەوێت ژێرخانێکی ئابووریی بەهێز دروست بکەین. گوتیشی، بەپێی رێککەوتنی 50 ساڵە، هیچ نەوتێکی هەرێمی کوردستان بەپێشوەختە بە تورکیا نەفرۆشراوە و رێککەوتنی فرۆشتنی نەوت بە پێشوەختە لەگەڵ هیچ وڵاتێک نەکراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com