نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سه‌ركۆنه‌ى توندوتیژییه‌كانى سلێمانى ده‌كات

0

نوچه‌نێت

نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا، سه‌ركۆنه‌ى توندوتیژییه‌كانى پارێزگاى سلێمانى ده‌كات و داواش له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم ده‌كات لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و کەسانە بكات كه‌ توندوتیژییان کردووە.

ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق “یۆنامی”

یونامی سەرکۆنەی توندوتیژییەکانی پارێزگای سولەیمانی دەکات و داواش لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان دەکات ئازادی گردبوونەوە و ڕادەربڕین بپارێزێت
بەغدا،٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠- نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق(یونامی) سەرکۆنەی کردە توندوتیژییەکانی ئەم چەند ڕۆژەی دوایی پارێزگای سولەیمانی دەکات کە هاوکات لەگەڵ ناڕەزاییە جەماوەرییەکان سەری هەڵدا و بوونە هۆی کەوتنەوەی ژمارەیەک کوژراو و بریندار و تێکشکاندنی موڵک و ماڵ . نێردەکە سەرەخۆشی لە خانەوادەی گیان لەدەستداوەکان دەکات و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازێت.
پێویستە مافی خۆپێشاندانی ئاشتییانە پارێزراو بێت هەروەها خۆپێشاندانەکانیش بە ئاشتییانە بمێنێتەوە. دەبێت ڕێگاش بە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بدرێت ، بە ئازادی و بێ ترساندن و پاڵەپەستۆ ،هاوڵەکان بڵاو بکەنەوە. هەروەها پێویستە لێکۆڵینەوەی دەستبەجێ بکرێت بۆ دەستنیشانکردنی ناسنامەی ئەو کەسانەی توندوتیژییان کردووە و لێچینەوەی تەواویشیان لەگەڵ بکرێت.
نێردەی یونامی داوای هێوربوونەوە دەکات و هەروەها داواش لە دەسەلاتی هەرێمی کوردستان دەکات مافی ئازادی گردبوونەوە و ڕادەربرین بپارێزێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com