لیژنه‌ى باڵاى ئه‌منى له پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه، قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى بۆ ماوه‌ى 24 كاتژمێر له پارێزگاكانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانى گه‌رمیان و راپه‌ڕین و ته‌واوى قه‌زا و ناحییه‌كان راگه‌یاند.
لیژنه‌ى باڵاى ئه‌منى له دوو پارێزگاكه له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێ بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆ دراوه له‌نێوان شارەكانی سلێمانی و هەڵەبجە وئیدارەكانی ڕاپەڕین و گەرمیان ، بە سەرجەم قەزاو ناحیەكانیەوە،لە كاتژمێرى (١٢)ی شه‌وی ٢٠٢٠/١٢/٨ تا كاتژمێر (١٢) شه‌وی ٢٠٢٠/١٢/٩
له راگه‌ینراوه‌كه دووپاتى ئه‌وه‌كراوه‌ته‌وه ئه‌و بڕیاره له پێناو پاراستنى ئارامى دراوه.