(نوچەنێت)
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لەبارەی خۆپێشاندانەکانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە ئاماژە بەوە دەكات كە “هەموو بارەگاکان ناگاتە دڵۆپێک خوێنی هاووڵاتییان”.
سەلاحەددین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێ “ئه‌م شه‌پۆلی ناڕازیبوون و توڕه‌یییه‌ی ئه‌مڕۆژانه ئاماژه‌ی سه‌ختی برینه‌كه و دژواریی دۆخه ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌یه و كاردانه‌وه‌ی بێمنه‌تی و شكستی ده‌سه‌ڵاته له ئیداره‌ی قه‌یرانه‌كاندا، بۆیه ئه‌گه‌ری خراپتریش به‌دوور نازانین”.
ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو لەو پەیامەیدا چەند خاڵێکی خستووەتەڕوو و دەڵێت “ئه‌م شه‌پۆله توڕه‌ییه ده‌رئه‌نجامی ناعه‌داله‌تیی حوكمڕانی و بێ مووچه‌یی فه‌رمانبه‌ران و بێكاریی گه‌نجان و بێ منه‌تیی ده‌سه‌ڵاته.. ده‌بێت هێزه‌كانی حوكمڕان دان به‌م فه‌شه‌له كه‌ڵه‌كه‌بووه‌ی پلان و به‌رنامه‌دا بنێن”.
ناوبراو داواشی لە هێزە سیاسییەکان و نوخبەی سیاسی، رۆشنبیر و عاقڵمەندانی میلـلەت کردووە کە بێهەڵوێست نەبن و دەڵێت “دەبێت خەمی بژێوی و ئەمنیەتی نیشتمان و دەستکەوت و ئەزموونی قەوارەی هەرێمەکە بخۆن و کاتی موزایەدات و تەسفیەی حساباتی حزبی نییە، بەڵکو پێویستە هەموولایەک بە گیانێکی نیشتمانپەروەری و مەسئولیەتەوە مامەڵە بکەن”.
ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو ئەوەشی خستووەتەڕوو کە برسێتی، بێ‌کاری و بێ مووچەیی “رێگە دەدات بە کردنەوەی هەموو ئەگەرێکی نەخوازراو و پێشبینیی هەموو دەستێوەردان و بەکارهێنانێکی ناحەزانە.. ئەوە ئەرکی دەسەڵات و نوخبەی سیاسییە نەهێڵن دۆخەکە لە بازنەی سەبر و تەحەمول دەرچێت و کاولکاری ببێت بە ئامانجی خەبات”.
سەلاحەددین بەهائەدین خۆپێشاندانی مەدەنی بە “ئەرک” ناودەبات و دەڵێت “خۆپێشاندانی مه‌ده‌نی و گشت رێكارێكی دیموكراسی و ئاشتییانه نه‌ك مافه، به‌ڵكو له‌م دۆخه دژواره‌دا ئه‌ركه، به‌ڵام په‌لاماردان و سووتاندنی داموده‌زگا حكومی و حیزبییه‌كان ئامانجه پیرۆزه‌كانی خۆپێشاندان له‌بارده‌با و ئه‌وه‌نده‌ی تر دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌بێت و سه‌ره‌داوی چاره‌سه‌ر له دڵسۆزانیش ونده‌بێت و ده‌رگای ده‌ستێوه‌ردانی ناحه‌زان كراوه‌تر ده‌كات”.هاوکات داوا لە دەسەڵات و دەزگا ئەمنییەکان دەکات کە خراپ مامەڵە کردنی هەندێک لە خۆپێشاندەران لە مومارەسەی مافەکانیان، نەبێتە پاساو بۆیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی سەربازیی تووند و رشتنی خوێنی خۆپێشاندەری برسی و باخەڵی خاڵی.
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی لە کۆتاییدا پەیامەكەیدا دەڵێت، “هه‌رگیز ره‌وا نییه به‌ناوی پاراستنی باره‌گا حیزبییه‌كانه‌وه پاسه‌وانه‌كان ته‌قه بكه‌ن له خۆپێشانده‌ران و هه‌موو باره‌گاكان ناكاته دڵۆپێك خوێنی هاووڵاتییان”.
ئەم پەیامەی ئەمینداری یەكگرتووی ئیسلامیی لەکاتێکدایە چەند رۆژێکە لە چەند ناوچەیەکی سنووری پارێزگای سلێمانی خۆپێشاندان دەستیپێکردووە و بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییەوە چەند خۆپێشاندەرێک کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون. هەروەها بارەگاکانی پارتی، یەکێتی، گۆڕان، کۆمەڵ و یەکگرتوو سووتێندراون.