نوچه‌نێت
گوته‌بێژى جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، سبه‌ى چوارشه‌م شاندێك به سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌ت ده‌چێته به‌غدا.
سه‌میر هه‌ورامى گوته‌بێژى جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكراى كردووه، سبه‌ى شاندێكى باڵاى حكوومه‌تى هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات.
روونیشى كردووه‌ته‌وه ئامانجى شانده به‌رده‌وامیدانه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا به تایبه‌تى پرسى دارایى و جێگیركردنى شایسته داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له پرۆژه یاساى بودجه‌ى عێراق بۆ ساڵى 2021