شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
ئه‌ندامێكى كۆمسیۆنى مافى مرۆڤى عێراق وێراى ئه‌وه‌ى داوا له خۆپێشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كات دان به‌خۆیان بگرن، داوایش له حكوومه‌تى عێراق ده‌كات مووچه‌كانى هه‌رێم بنێرێ و قووتى هاووڵاتییان نه‌كاته بابه‌تێكى سیاسى.
هێمن باجه‌لان ئه‌ندامى كۆمسیۆنى مافى مرۆڤى عێراق له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه‌نێت باسى له خۆپێشاندانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد و گوتى، “ده‌بێت خۆپێشاندان هێمنانه بێت”
له‌به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى دووپاتى كرده‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت هێزه ئه‌منییه‌كان په‌نا بۆ به‌كارهێنانى هێز ببه‌ن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى كۆمسیۆنى مافه‌كانى مرۆڤ له كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى داواى له حكوومه‌تى عێراق كرد، كێشه‌ى مووچه به سیاسى نه‌كات، “چونكه مووچه مافێكى ده‌ستوورییه و جا هی هه‌رێم بێت یان عێراق، بۆیه نابێ قووتى خه‌ڵك بكرێته بابه‌تێكى سیاسى”.