شلێر سەعید، تایبەت بە نوچەنيَت
بۆ یه‌كه‌مجار له كوردستان كۆنفرانسێك بۆ “رێنمایى تایبه‌ت به دژایه‌تى گه‌نده‌ڵێ وخراپ به‌كارهێنانى پۆسته‌كان” له لایه‌ن ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى به‌ڕێوه‌چوو، به‌رپرسى راگه‌یاندنى ده‌سته‌كه‌یش ده‌ڵێ، “ئه‌م هه‌نگاوه ته‌واوكارى چاكسازییه”
ئەمرۆ سێشەم هەشتی كانوونی یەكەمی 2020 دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان كۆنفرانسێكی لەبارەی “ڕێنوێنی دژایەتی بەرژەوەندی و گەندەڵی”رێكخست، كه چه‌ندان شاره‌زاى ناوخۆ و نوێنه‌رانى رێكخراوه‌كان ئاماده‌بوون.
سەرخێڵ هاشم به‌رپرسى راگه‌یاندنى دەستەی دەستپاكی بۆ “نوچه‌نێت” باسى له‌وه كرد، ئه‌و رێنماییانه بۆ ئه‌وه‌یه تا به‌ره‌نگارى دیارده‌ى “به‌كارهێنانى پۆسته‌كان بۆ به‌رژوه‌ندى كه‌سى” ببنه‌وه، سه‌رخێڵ هاشم گوتى “كۆنفراسەكەی ئەمرِۆ تایبەت بوو بە دژایەتی كردنی بەرژەوەندی تایبەت بەو واتایەی كەسێك كە پۆستێكی هەبێت نابێت ئەو شوێنە لە بەرژه‌وەندی خۆی بەكاربهێنێت كە ئەوە لە پێشتر زۆر باو بووە”
به‌رپرسى راگه‌یاندنى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى باسى له‌وه كرد ئه‌وه یەكەم جارە لە هەرێمی كوردستان رێنمایى وا ده‌ربچێت و جێبەجێبكرێت كه گرنگی خۆیان هەیە و ته‌واوكه‌ری هه‌نگاوه‌كانی چاكسازیین.
سه‌رخیل هاشم دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و رێنماییانه به‌رده‌وام ده‌بێت و دواتریش به‌رز ده‌كرێنه‌وه بۆئه‌وه‌ى كاریان پێ بكرێت.