(نوچەنێت)
دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوە سێقۆڵییەكەیان بەسەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پارتی، یەکێتی و گۆڕان راگەیێندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و بڕیاریاندا شاندێکی سیاسی و حکومی بچێتە بەغدا بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ و لایه‌نه عێراقییه‌كان بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن و چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان، به‌تایبه‌تیش بابه‌تی ماف و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و جێگیركردنیان له پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021ی عێراقدا.
هەر لە راگەیێندراوەكەیاندا هەر سێ لایەن جه‌ختیان له پشتگیریی چاكسازییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له داهات و خه‌رجیی هه‌رێم و گرتنه‌به‌ری هه‌موو هه‌نگاوێكی پێویست کردووەتەوە بۆ دابینكردنی مووچه‌ی مانگانه‌ی مووچه‌خۆران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داوا ره‌واكانیان.
دەقی راگەیێندراوە هاوبەشەکە:
ڕاگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌ی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8/12/2020 به سه‌رپه‌رشتیی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌چوو.
كۆبوونه‌وه بڕیاری دا به زووترین كات شاندێكی باڵای سیاسی و حكوومیی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ و لایه‌نه عێراقییه‌كان بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن و چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان، به‌تایبه‌تیش بابه‌تی ماف و شایسته دارایییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و جێگیركردنیان له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021ی عێراقدا.
كۆبوونه‌وه جه‌خی له‌سه‌ر پشتگیریی چاكسازییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له داهات و خه‌رجیی هه‌رێم و گرتنه‌به‌ری هه‌موو هه‌نگاوێكی پێویست كرده‌وه بۆ دابینكردنی مووچه‌ی مانگانه‌ی مووچه‌خۆران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داوا ڕه‌واكانیان.
كۆبوونه‌وه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه خۆپیشاندانی مه‌ده‌نیانه‌ی دوور له گرژی و په‌لاماردانی دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان و سه‌روماڵی هاووڵاتیان، مافێكی ڕه‌وایه و لایه‌نه‌كان جه‌ختیان له به‌رپرسیاریه‌تیی هاوبه‌ش كرده‌وه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی هاووڵاتیان بۆ تێپه‌ڕاندنی دۆخی نه‌خوازراوی هه‌رێمی كوردستان، چاره‌سه‌ركردنی كێشه و قه‌یرانه‌كان، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ته‌حه‌دییه‌كان و پارێزگاریكردن له قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا.