شلێرسەعید، تایبەت بەنوچە نێت
ژماره‌ى كوژراو و بریندار له خۆپێشاندانه‌كانى هه‌رێم كوردستان له زیادبووندایه و ده‌سته‌ى مافى مرۆڤیش ده‌ڵێ، “ئێمه چاودێرى خۆپێشاندانه‌كه ده‌كه‌ین”.
دوو رۆژه گرژیى له خۆپێشاندانه‌كانى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامه، خه‌ڵك ئازار ده‌درێت و كوژراو وبریندار هه‌یه و تا ئێستایش پێشیلكارییه‌كان به‌رده‌وام بووه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ و وه‌رگرتنى ئاماره‌كان نوچه‌نێت په‌یوه‌ندى به ده‌سته‌ى مافى مرۆڤه‌وه كرد و محه‌مه‌د گۆمه‌شینى گوته‌بێژى ده‌سته‌كه گوتى، “جارێ بەشێوەیەكی گشتی چاودێری بارودۆخەكە دەكەین ، چاودێری كارى لیژنەكان دەكەین “.
نوچه‌نێت هه‌وڵیدا لێدوان زیا پتڕوس سه‌رۆكى ده‌سته‌كه وه‌ربگرێت، به‌ڵام ئه‌و به بیانووى ئه‌وه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى وڵاته ئاماده نه‌بوو، لێدوان بدات.