نوچه‌نێت
ستیفن هیكى باڵیۆزى به‌ریتانیا له عێراق له توتێكدا باس له خۆپێشاندانه‌كانى سلێمانى ده‌كات و ده‌ڵێ، “به‌كارهێنانى چه‌ك له‌ناخه‌وه هه‌ژاندمى”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م هه‌شتى كانوونى یه‌كه‌م جارێكى تر خۆپێشاندان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستى پێكرده‌وه، ستیفن هیكى باڵیۆزى به‌ریتانیا له عێراق په‌یامێكى له تویته‌ر به زمانى كوردى بڵاوكردووه‌ته‌وه و داواى خۆپێشاندانى ئاشتیانه ده‌كات و داواش له ده‌سه‌ڵاتى ئه‌منى ده‌كات رێز له خواستى خۆپێشانده‌ران بگرێت.
ئه‌مه ده‌قى تویته‌كه‌ى باڵیۆزى به‌ریتانیایه له عێراق:
ڕاپۆرتی توندوتیژی و قوربانیەکانی سلێمانی و بەکارھێنانی چەك لەناخەوە ھەژاندمی؛ داوا لە دەسەڵاتی ئەمنی دەکەم ڕێز لە خواستی خۆپیشاندانی ئاشتیانە بگرن ودان بەخۆیاندا بگرن، داوا لە خۆپیشاندەرانیش دەکەم ئاشتیانە خۆپیشاندان بکەن