نوچه‌نێت
دانیشتنى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى عێراق له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ى لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆتایى هات و له راگه‌یه‌نراوێكى هاوبه‌ش پاڵپشتى خۆیان بۆ دانوستاندنى هه‌ولێر و به‌غدا دووپات ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ له به‌غدا دانیشتنى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى عێراق به ئاماده‌بوونى سه‌ركرده‌ى هێزه سیاسییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو. دواى ته‌واوبوونى كۆبوونه‌وه‌كه، له راگه‌یه‌نراوێكى هاوبه‌شدا ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه ئاشكرا كراوه.
ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به هه‌رێمى كوردستان و بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2021 هه‌بێت، له راگه‌ینراوه‌كه هاتووه ئاماده‌بوونى كۆبوونه‌وه‌كه دووپاتیان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كردووه‌ته‌وه و داوایان كردووه كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێت.
هه‌روه‌ها دووپاتیان له‌سه‌ر پاڵپشتى خۆیان بۆ دانوستاندنى هه‌ولێر و به‌غدا كردووه‌ته‌وه. به‌شێوه‌یه‌ك مافى هه‌رێم دادپه‌وه‌روه‌رانه به‌گوێره‌ى ده‌ستوور ده‌ستبه‌ر بكرێت.