نوچه‌نێت
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا رایگه‌یاند، به بڕیارێك فاتح یه‌ڵدز باڵیۆزى توركیا له عێراق ده‌گۆڕێت. گۆڕینى ئه‌و باڵیۆزه‌یش دواى مشت‌ومڕێك دێت كه له‌گه‌ڵ میلیشیاكان كردبووى.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا رایگه‌یاند، مه‌ولوود چاویشئۆغڵو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا بڕیارى داوه كۆمه‌ڵێك باڵیۆزى توركیا له وڵاتانى دنیا بگۆڕێت و یه‌كێك له‌وانیش فاتح یه‌ڵدزه كه باڵیوزى توركیایه له عێراق.
هه‌رچه‌نده گۆڕینى باڵیۆزه‌كانى توركیا به ئاسایى ده‌زانرێت و ته‌نیا تایبه‌ت نییه به عێراق، كه‌چى دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر گرژییه‌كى توند له‌نێوان فاتح یه‌لدز و میلیشیاكانى شیعه دروست بوو.
له 20ى مانگى رابردوو قه‌یس خه‌زعه‌لى سه‌ركرده‌ى میلیشیاكانى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق توركیاى به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى داهاتوو له‌سه‌ر عێراق وه‌سف كرد و ئه‌مه‌یش وایكرد فاتح یه‌لدز وه‌ڵامى بداته‌وه و دواتریش مشت‌ومڕ له رێگاى راگه‌یاندنه‌وه له‌نێوان باڵیۆزه‌كه و میلیشیاكان دروست بوو.