نوچه‌نێت
ره‌سوول ئه‌بوحسه‌نه په‌رله‌مانتارى ده‌وڵه‌تى یاساى ئاشكراى كردووه لایه‌نه شیعه‌كان پێشنیاریان كردووه راسپاردنى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوو له‌سه‌ر بنه‌ماى دیاركردنى ئه‌و لیسته بێت كه زۆرترین كورسى له په‌رله‌مان به‌ده‌ست هێناوه.
لێدوانه‌كه‌ى ئه‌بوحسه‌نه له ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه و ده‌ڵێ لایه‌نه شیعه‌كان پێشنیاریان كردووه راسپاردنى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوو له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌وه بێت گه‌وره‌ترین لیست دیار بكرێت ئه‌وه‌یش به‌گوێره‌ى ئه‌و كورسیانه‌ى له هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ستى هێناوه نه‌وه‌ك له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌وه‌ى گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانى له‌ناو په‌رله‌مان پێكده‌هێنێ.
دووپاتیشى ده‌كاته‌وه ده‌بێت مه‌سه‌له‌ى دیاركردنى گه‌وره‌ترین قه‌واره‌ى براوه یه‌كلایى بكرێته‌وه، چونكه به‌و بابه‌ته چیتر رێگه به قسه‌وقسه‌ڵۆكى جیاواز نادرێت.
كاتێك عادل عه‌بدولمه‌هدى له یه‌كى كانوونى یه‌كه‌مى 2019 ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه بۆ راسپاردنى گه‌وره‌ترین قه‌واره‌ى براوه عێراق ته‌نگژه‌یه‌كى سیاسى قووڵ دروست بوو ئه‌وه بوو دواجار یه‌كلایى نه‌كرایه‌وه و سه‌رۆك كۆمار مسته‌فا كازمى راسپارد.