شلێر سه‌عید، نوچه‌نێت
ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، حكوومه‌تى هه‌رێم به یاساى قه‌رزكردن رازى بووه و به‌رانبه‌ر به ناردنى شایسته داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان.
ئاوات شێخ جه‌ناب له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، حكوومه‌تى عێراق نامه‌یه‌كى ناردووه و داواى كردووه هه‌رێم پابه‌ند بێت به یاساى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى بودجه كه به یاساى قه‌رز ده‌ناسرێت.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێست و وه‌ڵامى هه‌رێمى كوردستان بۆ حكوومه‌تى به‌غدا، وه‌زیرى دارایى كه هاوكات سه‌رۆكى شاندى هه‌رێمى كوردستانیشه بۆ به‌غدا گوتى ئێمه پابه‌ند ده‌بین به یاساكه و له‌به‌رانبه‌ردا ده‌بێت به‌غدا پابه‌ند بێت به ناردنى شایسته داراییه‌كانى هه‌رێم.
یاساى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى دارایى له 12ى مانگى رابردوو له په‌رله‌مانى عێراق بێ ره‌زامه‌ندى كورد ده‌نگى پێدرا و ناڕه‌زاییه‌كى زۆرى له‌لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێم دروست كرد.