نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتاران ئاشكراى ده‌كه‌ن لیژنه‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوورى په‌رله‌مانى عێراق شكستى هێناوه و له‌وانه‌یه بابه‌تى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ماده‌كان بكه‌وێته خولى داهاتووى په‌رله‌مانه‌وه، به تایبه‌تى له ماده‌ى 140 دا كێشه‌كانى كه‌ركووكى زه‌قتر كردووه‌ته‌وه.
له به‌داواداچوونێكى رۆژنامه‌ى”عه‌ره‌بى جه‌دید” باسى له‌كێشه‌كانى به‌رده‌م لیژنه‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوور كراوه، كه كۆتایى ساڵى رابردوو له‌سه‌ر داواى خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه پێكهاتووه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له راپۆرته‌كه هاتووه، لیژنه‌كه نه‌یتوانیوه له زۆر بابه‌ت سه‌ركه‌وتوو بێت، به تایبه‌تى له ماده‌ى 140 و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كه‌ركووك، نه‌وه‌ك نه‌یتوانیوه كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكات به‌ڵكو كێشه‌كانى قووڵتر كردووه‌ته‌وه.
یه‌كێك له كێشه‌كان ئه‌وه‌یه پێكهاته‌كانى تر عه‌ره‌ب و توركمان داوا ده‌كه‌ن چیتر ماده‌ى 140 تاكه میكانیزمى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى كه‌ركووك نه‌بێت، له به‌رانبه‌ردا كورد ره‌تى ده‌كاته‌وه به‌مه رازى بیت.
په‌رله‌مانتاران باسیان له‌وه كردووه له‌وانه نییه له‌م خوله‌ى په‌رله‌مان بتوانرێ هه‌مواركردنه‌وه‌كان په‌سند بكرێن، به‌ڵكو ته‌نیا وه‌ك راپۆرت بۆ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان به‌رز ده‌كرێنه‌وه و بۆ خولى داهاتووى په‌رله‌مان ده‌مێنێته‌وه.