قادر ئه‌سعه‌د بیرى گه‌ڕه‌كى ته‌یراوه‌ ده‌كات

0

ئاماده‌كردنى: لاڤین عومه‌ر

زۆرجار له‌ دیمانه‌كانى قادر ئه‌سعه‌د باسى له‌ خۆشه‌ویستى خۆى بۆ گه‌ڕه‌كى ته‌یراوه‌ى شارى هه‌ولێر كردووه‌ كه‌ تێیدا گه‌وره‌ بووه‌، دواجاریش گۆرانییه‌ك بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ تۆمار ده‌كات.

قادر ئه‌سعه‌د كه‌ هونه‌رمه‌ندێكى شارى هه‌ولێره‌ و نزیكه‌ى 25 ساڵه‌ له‌ تاراوگه‌ ده‌ژیت، دوایین گۆرانى خۆى به‌ ناوى “ته‌یراوه‌”له‌ یوتیوپ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ زۆرجار له‌ دیمانه‌كانى باسى خۆشه‌ویستى خۆى بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ى شارى هه‌ولێر كردووه‌ كه‌ تێیدا گه‌وره‌ بووه‌ و بۆیه‌ دواجاریش گۆرانییه‌كى له‌سه‌ر تۆمار كردووه‌ و تێكست و ئاوازى گۆرانییه‌كه‌یش له‌لایه‌ن خۆى دانراوه‌.

قادر ئه‌سعه‌د له‌ساڵى 1967 له‌ هه‌ولێر له‌ دایك بووه‌ و له‌ دواى نۆهه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو رووى له‌ تاراوگه‌ كردووه‌ و سه‌ره‌تاى كارى هونه‌ریى قادر بۆ ناوه‌ڕاستى هه‌شتاكان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com