نوچه‌نێت
وه‌زاره‌تى دارایى رایگه‌یاند رۆژى چوارشه‌م مووچه‌ى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و زیندانه سیاسییه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت و رۆژى پێنجشه‌میش مووچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى دارایى خشته‌یه‌كى نوێى مووچه‌ى مانگى 10 “تشرینى یه‌كه‌م”ى بڵاوكرده‌وه، به‌گوێره‌ى خشته‌كه له رۆژى چوارشه‌م و پێنجشه‌م مووچه‌ى دوو وه‌زاره‌ت و توێژى زیندانه سیاسییه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت.
دابه‌شكردنه‌كه به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
رۆژی چوارشه‌ممه 9-12-2020 مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانییە سیاسییه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت.
رۆژی پێنجشه‌ممه 10-12-2020 مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ مانگی 10ـی ئەمساڵ دابه‌ش ده‌كرێت.