نوچه‌نێت
بڕیاره ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ى پارتى و یه‌كێتى و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، تاوتوێكردنى قه‌یرانى دارایى گرنگترین ته‌وه‌رى كۆبوونه‌وه‌كه ده‌بێت.
رۆژى یه‌كشه‌مى رابردوو شاندێكى باڵاى پارتى سه‌ردانى سلێمانى كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى یه‌كێتى و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كۆبوونه‌وه و هه‌رسێ لایه‌ن دووپاتیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون ئه‌مڕۆ سێشه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم بكرێت.
به‌رپرسانى باڵاى ئه‌و سێ حزبه دووپاتیان كردووه‌ته‌وه، قه‌یرانى دارایى و دواكه‌وتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ته‌وه‌رێكى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌كه ده‌بێت.