(نوچەنێت)
بۆِیارە ئەمڕۆ سێشەممە 8ی كانوونی یەكەمی 2020 كۆبوونەویەكی سێ قۆڵی لەنێوان یەكێتیی و پارتی و گۆڕان، وەك حزبە سەرەكییەكانی پێكهێنەری حكوومەت لە سەرۆكایەتی هەرێم سازبكرێت.
دوای کۆبوونەوەی شاندێکی پارتی دیموکراتی کورستان لەگەڵ هەریەک لە بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی، کۆبوونەوەی سێقۆڵیی هەرسێ حیزبەکە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
ئامانج لەو كۆبوونەویە چارەسەركردنی ئەو كێشەو گرفتە جیاجیایانەن كە رووبەڕووی هەرێمی كوردستان بۆتەوە بەتایبەیش پەیوەندیەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
کۆبوونەوەی گۆڕان و پارتی و یەکێتی لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە، لە رۆژانی رابردوودا بەشێک لە هاونیشتمانییان لە هەندێک شار و شارۆچکەی هەرێمی کوردستان خۆپێشاندانیان کرد و لە ئەنجامدا چەند کەسێک برینداربوون و دوو کەسیش کوژران و ژمارەیەک بارەگای حیزبەکان و دامودەزگای حکومییش سووتێنران.