نوچه‌نێت
وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تى پێكهێناوه، بۆئه‌وه‌ى رێگریى له دیارده‌ى بازرگانیكردن به مرۆڤ له كه‌مپى ئاواره‌كان بكات. بۆئه‌مه‌یش كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه‌یان بۆ دروست ده‌كات و له نزیكه‌وه لیژنه‌كه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ دروست ده‌كات.
عه‌لى عه‌باس جیهانگیر گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق له لێدوانێكى به رۆژنامه‌ى سه‌باحى عێراقى راگه‌یاندووه، دوێنێ لیژنه‌كه پێكهاتووه و كارى ئه‌و لیژنه‌یه ئه‌وه‌یه رێگریى بكات له‌وه‌ى بازرگانى به ئاواره‌كان نه‌كرێت.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌ت روونى كردووه‌ته‌وه، ئه‌وان لیژنه‌كه له نزیكه‌وه په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئاواره‌كان دروست ده‌كات، بۆئه‌وه‌ى هه‌ر حاڵه‌تێكى نه‌خوازراو هه‌بوو ئاگادار بكرێنه‌وه و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كانیش هاوئاهه‌نگى دروست ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى رێگریى له دیارده‌كه بكه‌ن.
له‌به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌ران باس له‌وه ده‌كات شه‌شى كه‌مپى ئاواره‌كان له هه‌رێمى كوردستان به‌ڵگه‌نامه‌ى تایبه‌تیان بۆ دروست ده‌كرێت.