نوچه‌نێت
37 په‌رله‌مانتاره ناڕه‌زاییه‌كه له نووسراوێكدا داوا ده‌كه‌ن رۆژى یه‌كشه‌مى داهاتوو به بێ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان دانیشتنێكى نائاسایى بكه‌ن و تاوتوێى دواكه‌وتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ37 په‌رله‌مانتاره ناڕه‌زاییه‌كه نووسراوێكیان بڵاوكردووه‌ته‌وه و داوا له په‌رله‌مانتاران ده‌كه‌ن به‌گوێره‌ى ماده‌ى هه‌شته‌مى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان دانیشتنێكى نائاسایى بكه‌ن.
وه‌ك له نووسراوه‌كه ئاماژه‌ى بۆ كراوه داوا ده‌كرێت دانیشتنه‌كه له رۆژى یه‌كشه‌مى داهاتوو بێت كه ده‌كاته 13ى ئه‌م مانگه.
ئامانجى كۆبوونه‌وه‌كه‌یش دواكه‌وتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و قه‌یرانى دارایى و چه‌ندان بابه‌تى تر ده‌بێت.