شلیر سه‌عید، تایبه‌ت به نۆچه‌نیت
ئه‌ندامێكى ئه‌و لیژنه‌یه‌ى كه سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا پێكیهێناوه، له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه‌نێت ده‌ڵێ، له كۆبوونه‌وه‌كانمان به‌رده‌وامین و له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردستانییه‌كانیش كۆبووینه‌ته‌وه.
له 23ى مانگى رابردوو محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق به بڕیارێك لیژنه‌یه‌كى كاتى پێكهێنا كه له هه‌شت په‌رله‌مانتار پێكهاتووه و ئامانجى سه‌ره‌كییان ئه‌وه‌یه به‌گوێره‌ى یاسا و ده‌ستوور كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێن.
حه‌سه‌ن شویده‌ر ئه‌نجامى لیژنه‌یه‌كه و له لێدوانێكى تایبه‌ت به “نوچه‌نێت” باسى له كاروبارى لیژنه‌كه كرد و دووپاتى كرده‌وه كۆبوونه‌وه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به‌رده‌وامه.
شویده‌ر له لێدوانه‌كه‌ى گوتى، “ئێمە بەردەوام لە كۆبوونەوەداین بۆئەوەی بە ئەنجامێك بگه‌ین، ئەمرۆ لەگەڵ دووەم جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان كۆبووینەوە و لەگەڵ هەریەكە لە پارتی و یەكێتی و یەكگرتوو و گۆڕانیش كۆبووینەوه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتى، “ئێمە لە كۆبوونەوەكان بەردەوام دەبین و دەمانەوێ كەشێكی ئارام برەخسێنین تا بودجەی گشتی ساڵی داهاتوو تێپەرێنین”
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌رى سه‌ركه‌وتنیان له كاره‌كه‌یان حه‌سه‌ن شویده‌ر دەڵێت، “ئێمە دەمانەوێت دەستوور جێ بەجێبكرێت و ئەگەرسەركەوتووش نەبین ئێمە بۆچوونەكان و رای هەردوولامان له یه‌كتر نزیك كردووه‌تەوە، بەڵام كارە گرنگ و سەرەكیەكەمان ئەوەیە ئێمە كەشێكی باش دروست بكەین و بودجە تێپەرێنرێت و خەڵكی كوردستانیش به‌شه بودجەی خۆیان لە بودجەی گشتی هه‌بێت”.