نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى كوردستان خۆپێشاندان به‌ڕێوه‌چوو، له ئه‌نجامى ئه‌و گرژییه‌ى دروست بووه شه‌ش كه‌س بریندارن و دوو كه‌سیش كوژراون.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م حه‌وتى كانوونى یه‌كه‌م خۆپێشاندان له شاره‌كانى رانیه و سه‌ید سادق و چه‌مچه‌ماڵ و كفرى و ته‌قته‌ق به‌ڕێوه‌چوو، له ئه‌نجامدا دوو كه‌س كوژراون و شه‌ش كه‌سیش بریندار بوون، كه به‌م شێوه‌یه‌یه: سه‌ید سادق دوو كه‌س كه یه‌كێكیان ئه‌و كادیره‌ى پارتییه له لایه‌ن ده‌یان خۆپێشانده‌ره‌وه لێى دراوه و قاچ و په‌راسووى شكاوه.
له‌گه‌ڵ گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 16 ساڵه. له چه‌مچه‌ماڵ دوو كه‌س بریندار بووه، له پیره‌مه‌گروونیش كه‌سێك بریندار بووه و له كفریش هاووڵاتییه‌كى تر بریندار بووه.
له‌گه‌ڵ دوو كوژراو یه‌كێكیان گه‌نجێكه له چه‌مچه‌ماڵ و ئه‌ویتریان له كه‌فری كوژراوه به‌ڵام هێشتا زانیارى وردى له‌سه‌ر بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.