نوچه‌نیت
ڤاتیكان ئاشكراى كرد، له سه‌ره‌تاى مانگى ئازارى داهاتوو پاپا فڕانسیس سه‌ردانى هه‌ولێر و به‌غدا و مووسڵ ده‌كات. وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراقیش سه‌ردانه‌كه به‌مێژوویى وه‌سف ده‌كات.
ئه‌مڕۆ ڤاتیكان له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكراى كرد له پێنجى مانگى ئازارى داهاتوو پاپا فڕانسیس سه‌ردانى عێراق ده‌كات و هه‌ر سێ شارى هه‌ولێر و به‌غدا و مووسڵ ده‌كات.
وه‌ك ڤاتیكان باسى كردووه سه‌ردانه‌كه‌ى پاپا سێ رۆژ ده‌خایه‌نێ. له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ردانه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و خۆشحاڵى عێراقى به‌و سه‌ردانه ده‌ربڕیوه.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق سه‌ردانى پاپا بۆ عێراق به مێژوویى و په‌یامى ئاشتى و لێبوردن بۆ ته‌واوى عێراقییه‌كان وه‌سف ده‌كات.