شلێر سه‌عید، نوچه‌نێـت
هه‌ر یه‌كه له باره‌گاى قایمقامیه‌تى سه‌یدسادق و بنكه‌ى پۆلیس له لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه سووتێنراون، خۆپێشاندانیش له ته‌قته‌ق و چه‌مچه‌ماڵیش ده‌ستى پێكرد.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه، دواى سووتاندنى باره‌گاكانى پارتى و یه‌كێتى و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو، خۆپێشانده‌ران هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر قایمقامیه‌ته و بنكه‌ى پۆلیسى شاره‌كه.
خۆپێشانده‌ران باره‌گاى قایمقامیه‌تى سه‌یدسادقیان سووتاندووه، بنكه‌ى پۆلیسى شاره‌كه‌شیان كۆنتڕۆڵ كردووه.
نوچه‌نێت زانیویه‌تى كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر خۆپێشاندان له هه‌ر یه‌كه له چه‌مچه‌ماڵ و ته‌قته‌قیش ده‌ستى پێكردووه.