نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ خۆپێشاندان له سه‌یدساق ده‌ستى پێكردووه و هێرش كراوه‌ته سه‌ر باره‌گایه‌كى پارتى و هه‌وڵى سووتاندنى دراوه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى كه ده‌ست نوچه‌نێت كه‌وتووه نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ خۆپێشاندان له سه‌یدسادق ده‌ستى پێكردووه و چه‌ندان خه‌ڵك به‌ده‌ورى باره‌گایه‌كى پارتى كۆبوونه‌ته‌وه و هه‌وڵى سووتاندنى ده‌ده‌ن.
زانیارییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ته‌قه كراوه و هه‌رزه‌كارێكى ته‌مه‌ن 15 ساڵیش بریندار بووه.
تا ئێستا هیچ زانیارییه‌كى فه‌رمى له‌سه‌ر رووداوه‌كان بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.