نوچه‌نێت
عه‌مرو مو‌سا سكرتێرى گشتى كۆمكارى وڵاتانى عه‌ره‌بى له یاداشته‌كانى باس له‌وه ده‌كات دوایین جار له ساڵى 2003 سه‌دام حوسێن سه‌رۆك كۆمارى پێشووترى عێراق ئاماده‌یى نیشان داوه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكات، به‌ڵام ئه‌وان بڕیارى خۆیان داوه بۆ شه‌ڕكردن داوه.
عه‌مرو مو‌سا كتێبێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه به ناونیشانى”ساڵانى كۆمكارى عه‌ره‌بى” ئه‌و كتێبه‌دا له 19 به‌ش و 574 لاپه‌ڕه پێكهاتووه باس له‌و ساڵانه ده‌كات كه له نێوان 2001 تا 2011 سكرتێرى گشتى كۆمكارى وڵاتانى عه‌ره‌بى بوو.
ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى ده‌ڵێ دوو به‌شى كتێبه‌كه‌ى مو‌سا تایبه‌ته به عێراق و تێیدا باسى له‌و كۆششانه كردووه كه بۆ رێگرتن له جه‌نگى كه‌نداو و داگیركردنى عێراق دراون.
له به‌شێكى یاداشته‌كه‌ى باس له‌وه ده‌كات چه‌ندان جار سه‌دام حوسێنى بینیوه و جارێكیان به‌ڕووى سه‌دام هاوارى كردووه و ئه‌وه‌ش ئه‌و كاته بوو كه ویستوویه‌تى رازى بكات، بۆئه‌وه‌ى رێگه به پشكنه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بدات بگه‌ڕێنه‌وه عێراق و ده‌ست به دانوستاندن بكرێته‌وه.
عه‌مرو مو‌سا به سه‌دام ده‌ڵێ، “گوێ له ته‌واوى قسه‌كانم بگره جه‌نابى سه‌رۆك، به راشكاوى قسه ولێكدانه‌وه سوودى بۆ عێراق و بۆ تۆ نییه، من پێت ده‌ڵیم عێراق رووبه‌ڕووى زه‌برێكى كوشنده‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ده‌بێته‌وه، تۆ د‌رك به‌وه ده‌كه‌ى كه وڵاته‌كه‌ت له‌و مه‌ترسییه نزیكبووه‌ته‌وه؟ تۆ د‌رك به به‌رپرسیارێتت ده‌كه‌یت كه ئه‌وه‌یه وڵاته‌كه له‌و كاره‌ساتانه دوور بگریت”
جیا له عه‌مرو مو‌سا ئه‌حمه‌د حلى كه باڵیۆزى عێراق بووه، باسى له‌وه كردووه له دیداره‌كه‌ى مو‌سا و سه‌دام ئاماده بووه، سه‌دامیش وه‌ڵامه‌كه‌ى ئه‌وه بووه، “من رێگه به تۆ ده‌ده‌م به ناوى عێراقه‌وه دانوستاندن بكه‌یت، په‌یوه‌ندى به ئه‌مریكا و كۆفى عه‌نان بكه”
دواتر ده‌ڵێ، “به داخه‌وه مو‌سا ده‌ستى به په‌یوه‌ندییه‌كانى كرد، كه‌چى ده‌ركه‌وت بڕیارى جه‌نگ درا بوو”.
