نوچه‌نێت
فیلمى”مووسڵ” كه رۆژ له‌دواى رۆژ له‌سه‌ر ئاستى هونه‌ریییه‌وه سه‌رنجى دنیا راده‌كێشێ، به پێچه‌وانه‌وه عێراقییه‌كانيش توڕه ده‌كات، هه‌رچه‌نده ستافى فیلمه‌كه عێراقیین به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانى عێراق و شاره‌زاییانى سینه‌ماى عێراقیش رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌یه‌كى زۆر ده‌بێته‌وه.
فیلمى”مووسڵ” له پێگه‌ى “نێتفلێكس” نمایش كراوه، ماوه‌ى فیلمه‌كه 90 خوله‌كه و باس له‌شه‌ڕى رزگاركردنى مووسڵ ده‌كات. ماسیۆ كارناهان ده‌رهێنه‌رى فیلمه‌كه‌یه و محه‌مه‌د ده‌راجى كه ده‌رهێنه‌رێكى عێراقییه‌كه له ده‌رهێنانى فیلمه‌كه به‌شدار بووه.
ئه‌نتۆنى و جۆ رۆسۆ فیلمه‌كه‌یان به‌رهه‌م هێناوه و تێچووى فیلمه‌كه 15 ملیۆن دۆلاره.
ئه‌و فیلمه باس له هێزێكى عێراقى ده‌كات كه به “سوات” ده‌ناسرێـت، بۆ رزگاركردنى مووسڵ له‌ده‌ستى رێكخراوى تیرۆریستى داعش ده‌چنه شاره‌كه‌وه. بیرۆكه‌ى فیلمه‌كه له راپۆرتێك وه‌رگیراوه‌كه له ساڵى 2017 له رۆژنامه‌ى زه نیویۆركه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئه‌و فیلمه رۆژ له‌دواى رۆژ له‌سه‌ر ئاستى دنیا ده‌ناسرێت و سه‌رنجى بینه‌رانى راكێشاوه. كه‌چى هه‌فته‌یه‌كه له عێراق مشتومڕێكى زۆرى دروست كردووه و ته‌نانه‌ت هێزه‌كانى ناوخۆ و به‌رگرى عێراق به فه‌رمى وه‌ڵامى فیلمه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه و فیلمه‌كه‌یان به‌وه تۆمه‌تبار كردووه گوایه له ئاستى هێزه عێراقییه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه.
له راپۆرتێكدا كه ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى “جه‌زیره” بڵاوكراوه‌ته‌وه، سینه‌ماكارێكى عێراقى به ناوى سه‌لاح منسى باسى له‌وه كردووه، جگه له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى كه‌شێكى عێراقى له فیلمه‌كه نییه.
محه‌مه‌د ده‌راجى ده‌رهێنه‌رى فیلمه‌كه‌یش گوتوویه‌تى، ئه‌و فیلمه له ئاستێكى هونه‌ریى به‌رزدایه و هیچ فیلمێكى عێراقى به‌م ئاسته نه‌گه‌یشتووه. جیا له‌وه‌یش به‌رگريى له فیلمه‌كه‌ى كردووه و گوتوویه‌تى به 90 خوله‌ك ناكرێ به‌سه‌رهاتى شه‌ڕێك بگێڕینه‌وه كه پێنج مانگى خایاندووه.