نوچه‌نێت
هاوپه‌یمانى نه‌سر كه له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكى پێشووترى حكوومه‌تى عێراق سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت، وه‌ڵامى بانگه‌وازه‌كه‌ى موقته‌دا سه‌درى داوه‌ته‌وه كه بۆ رێكخستنه‌وه‌ى ماڵى شیعه بڵاوى كردبووه‌ته‌وه. هاوپه‌یمانى نه‌سر ده‌ڵێ ده‌بێت رێكخستنه‌وه‌ى لایه‌نه‌كانى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى دووربوون له تایفه‌گه‌رى بێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م حه‌وتى كانوونى یه‌كه‌م هاوپه‌یمانى نه‌سر كه له‌لایه‌ن عه‌بادییه‌وه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت، په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و له‌سه‌ره‌تاى په‌یامه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، له‌سه‌ر بنه‌ماى بانگه‌وازه‌كه‌ى سه‌در، ئه‌وانیش داواى رێكخستنه‌وه‌ى ناوماڵى عێراق ده‌كه‌ن بۆ ئه‌مه‌یش عێراقییه‌كان پێویستیان به په‌یماننامه‌ى شه‌ڕه‌فه “میساقى شه‌ڕه‌ف”.
نه‌سر دووپاتى ده‌كاته‌وه ده‌بێت ئه‌و په‌یماننامه‌یه به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه ناسنامه‌ى عێراقییه‌كان بپارێزێ و له‌هه‌مان كاتیشك دوور بێت له تایفه‌گه‌رى و نه‌ژادپه‌رستى.
هه‌فته‌ى رابردوو موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه و داواى رێكخستنه‌وه‌ى ماڵى شیعه‌ى كرد، ئه‌مه‌یش ناڕه‌زاییه‌كى توندى لێكه‌وته‌وه و سه‌در به زیندووكردنه‌وه‌ى تایفه‌گه‌رى تۆمه‌تبار كرا.