نوچه‌نێت
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى BBC بڵاوى كردووه‌ته‌وه، خۆپێشانده‌رانى شارى ناسریه كۆمه‌ڵێك داواكارییان به مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق داوه. یه‌كێك له داواكارییه‌كان ئه‌وه‌یه گفتوگۆیه‌كى نیشتمانى به چاودێرى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێوه بچێت.
له هه‌واڵێكى ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى BBC له هه‌واڵێكدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه، خۆپێشانده‌رانى شارى ناسریه‌ى باشوورى عێراق كۆمه‌ڵێك داواكارییان به مسته‌فا كازمى داوه به ناوى “داواكارییه‌كانى گۆڕه‌پانى حه‌بووبى” ئه‌مه‌یش ئه‌و گۆڕه‌پانه سه‌ره‌كیيه‌یه كه ماوه‌ى ساڵێك زیاتره خۆپێشاندانى تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
داواكارییه‌كان له چه‌ند خاڵێك كورت ده‌كرێنه‌وه له‌وانه گفتوگۆیه‌كى نیشتمانى به چاودێریى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێوه‌بچێت، دواتر پارێزگارى له ژیانى خۆپێشانده‌ران بكرێت و چاره‌نووسى رفێنراوه‌كان ئاشكرا بكرێت و سزاى ئه‌و كه‌سانه بدرێت كه توندوتیژییان ده‌رهه‌ق به خۆپێشانده‌ران كردووه.
رۆژى 27ى مانگى رابردوو لایه‌نگرانى موقته‌دا سه‌در له ناسریه هێرشیان كرده‌سه‌ر خۆپێشانده‌ران و پێنج كه‌سیان كوشت و زیاتر له 90 كه‌سیان بریندار كرد.