(نوچەنێت)
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای كرد كە بەم نزیكانە شاندێكی پەرلەمانی كوردستان دەچێتە بەغدا و مەبەست لەو سەردانەش پشتیوانیكردنە له هه‌وڵه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
هێمن هەورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7ی كانوونی یه‌كه‌می 2020 بە میدیاكانی هەریَمی كوردستانی راگەیاند “ئێمه له په‌رله‌مانی كوردستان، زۆر به گرنگی ده‌زانین، جگه له شاندی حكومه‌ت بۆ به‌غدا، پێویست ده‌كات بۆ پشتیوانی سیاسی و په‌رله‌مانی، شاندێكی په‌رله‌مان سه‌ردانی به‌غدا بكات و بۆیه بڕیارمان داوه هه‌فته‌ی داهاتوو، شاندێكی باڵای په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی به‌غدا گفتوگۆ بكات و روانگه‌ی په‌رله‌مان له باره‌ی پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێم بخاته‌ڕوو. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین بگه‌ینه رێككه‌وتنێك و پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی (2021) جێگیر بكرێت”.
گوتیشی: “دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه، شاندی حكومه‌تی هه‌رێم، شاندی تایبه‌تمه‌ندن به گفتوگۆ، به‌ڵام پێویستیان به پشتیوانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌یه و هه‌فته‌ی داهاتوو، شاندێكی باڵای په‌رله‌مان، كه پێكهاتووه له نوێنه‌رانی زۆربه‌ی فراكسیۆنه‌كان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات”.
روونیشیكرده‌وه، بۆ ناردنی شانده‌كه‌ی په‌رله‌مان بۆ به‌غدا چاوه‌ڕێی هه‌وڵه‌كانی كابینه‌ی “مسته‌فا كازمی” ده‌كه‌ن و له‌و باره‌یه‌وه گوتی “چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ین، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بكرێت و بزانین ئه‌وان چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ره‌شنووسی پڕۆژه‌ی (2021) ده‌كه‌ن و بزانین چۆن تێده‌په‌ڕێت و گرنگ ئه‌وه‌یه بگاته په‌رله‌مان و له‌وێ پێویستی به پشتیوانییه‌كی سیاسی گرنگ هه‌یه”.