(نوچەنێت)
بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەكێكی سەردانی بزووتنەوەی گۆڕان بکات و لەگەڵ رێکخەری بزووتنەوەکە و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن کۆببنەوە.
بەپێی زانیارییەكان، سەردانەکە لە چوارچێوەی ئەو جموجووڵە دەکرێت، کە چەند رۆژێکە دەستیپێکردووە و هەریەك لە یەکێتی و گۆڕانیش ئامادەکارییەکان بۆ کۆبوونەوەی سێقوڵی و پەیوەندییەکانی گۆڕان و یەکێتی تاوتوێ دەکەن.
دوێنێ یەکشەممە شاندێكی پارتی چووە سلێمانی و لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان کۆبوونەوە، بەپێی راگەیێندراوی دوای کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی، کۆبوونەوەی سێقۆڵی ئەو دوو حزبە لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان، کە سێ لایەنی پێکهێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانن، رۆژی سێشەممە (سبەی) لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەکرێت.