ئەمڕۆ سێ وەزیری حكوومەت دەچنە پەرلەمان

0

(نوچەنێت) فەرهاد حەسەن

ئەمڕۆ سێ وەزیری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بانگهێشتی پەرلەمانی كوردستان دەكرێن و لەسەر چەند بابەتێكی پەیوەندار بە وەزارەتەكانیانەوە، لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئایینی پەرلەمان گفتوگۆ و قسەوباسیان لەگەڵ دەكا.

وەیسی سەعید وەیسی  بڕیارده‌ری لێژنەی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی لە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان پێشتر ئەوەی بۆ (نوچەنێت) ئاشكرا كرد بوو كە بەم نزیكانە لیژنەكەیان بانگهێشتی هەریەك لە وەزیرانی (خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و پەروەردەو ئەوقاف)ی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكات بۆ پەرلەمانی كوردستان.

لەبارەی هۆكاری بانگهیشتكردنی ئەو سێ وەزیرەش ناوبراو وتبووی “دیارە لەهەرێمی كوردستاندا خوێندنی ئیسلامیی كێشەو گرفتی خۆی هەیە، ساڵانە كۆمەڵێك لە دەرچووانی ئامادەییەكان لە كۆلیژ و پەیمانگاكان وەرناگیرێن، لەگەڵ ئەوەش مامۆستایانی ئایینی ئەوانەی كە خوێندنی ماستەرو دكتۆرایان تەواو كردووە كۆمەڵێك كێشەو گرفتیان هەیە، دەمانەوێ‌ بۆ ئەو پرسانە بانگهێشتی ئەو سێ وەزیرە بكەین”.

ئاماژەی بەوەشدابوو كە “لەماوەی رابردوودا هەموو ئەو كێشە گرفتانە بەدەستمان گەیشتوون و ئێمەش لە لێژنەكەماندا تاووتوێ ئەو پرسانەمان كردووەو بە پێویستمان زانیوە كە لە دانیشتنێكی تایبەتدا هەریەك لە وەزیرانی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و ئەوقاف و پەروەردە ئامادە بن و گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەت و كێشەو گرفتی خوێندنی ئسلامیی بە گشتی بكرێت و بتوانین لەو رێگەیەوە چارەسەری كێشەو گرفتی دەرچووانی خوێندنی ئیسلامیی بكەین لە هەرێمی كوردستاندا”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com