كۆنگرەی پارتی كەوتە ساڵی داهاتووەوە

0

(نوچەنێت)

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، لیژنەی ئامادەكاری کۆنگرەی حزبەکەی هەنگاوی زۆری بڕیوە بۆ گرتنەبەری رێكاری ئەنجامدانی كۆنگرە و لە سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوودا كۆنگرە بەڕێوەچێت.

كاكەمین نەجاڕ، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەکەی راگەیاندووە، حزبه‌كه‌ی ئامادەكاریی تەواوی كردووە بۆ ئەنجامدانی كۆنگرە، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە نەیانتوانیوە ئەمساڵ لە كاتی خۆیدا كۆنگرە بکەن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بڕیارە ساڵی داهاتوو پارتی دیموكراتی كوردستان كۆنگرە بکات و بێگومان كۆنگرەكەش لە مانگەكانی سەرەتای ساڵی نوێدا دەبێت و لیژنەی ئامادەكار هەنگاوی زۆری بڕیوە بۆ گرتنەبەری رێكاری ئەنجامدانی كۆنگرە.

پارتی دیموكراتی كوردستان ساڵی 1946 دامەزراوەو تا ئێستا 13 كۆنگرەی سازكردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com