(نوچەنێت)
بەرپرسێكی باڵای كۆماری ئیسلامییی ئێران دا‌و لە ئەڵمانیا دەكات هاوكاری بكات بۆ رووناكردنه‌وه‌ی دیوی تاریكی دۆسییه‌ی كوژرانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران، “جه‌نه‌راڵ قاسم سوله‌یمانی” له به‌غدا.
عه‌لی باقری كنی، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری ئێرانیی بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی، له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له تاران، (هانس ئودۆ موسل) داوایكرد، ئه‌ڵمانیا دڵنیای بكاته‌وه له‌وه‌ی خاكی ئه‌ڵمانیا له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به‌كارهێنراوه بۆ كوشتنی “سوله‌یمانی” یاخود به‌كار نه‌هاتووه.
هه‌روه‌ها داوایكردووه، به‌رلین هاوكاری دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ری ئێران بكات بۆ رۆشنكردنه‌وه‌ی دیوی تاریكی ئه‌و “تاوانه”.
قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، به یاوه‌ری ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی عێراق، به‌ره‌به‌یانی رۆژی (3ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020)، دوای دابه‌زینیان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی چاودێری ئه‌مه‌ریكاوه، بۆردومانی كاروانه‌كه‌یان كرا و هه‌ردووكیان گیانیان له‌ده‌ستدا.
دوای رووداوه‌كه، (دۆناڵد تره‌مپ)ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی هێرشه‌كه‌ی كردووه.