یەكێتی ئەوڕوپا سەرقاڵی سزادانی توركیايە

0

(نوچەنێت)
وەزیرانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا سزاكانی سەر توركیا تاوتوێ دەكەن و بۆ ئەم مەبەستەش ئەمڕۆ لە برۆكسل، كۆده بنەوە.
بەپیی هەواڵی ئاژانسەكان لە كۆبوونەوەكەدا وەزیرانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا ھەڵسەنگاندن بۆ ھۆكارەكانی سزادانی توركیا و جۆری سزاكان دەكەن.
كۆبوونەوەكە ئامادەكارییەكە بۆ كۆبوونەوەی لوتكەی بەرپرسانی باڵای یەكێتییەكە، كە بڕیارە رۆژی پێنجشەممە ئەنجام بدرێت بۆ سزادانی توركیا و یەكلایی كردنەوەی داھاتووی ئەو وڵاتە لە یەكێتی ئەوروپا.
سزادانی توركیا بەھۆی پابەند نەبوونیەتی بە داواكاری وڵاتانی ئەوروپا، بەتایبەت كێشەی غاز لە دەریای ناوەڕاست كە داوای لێكراوە واز لە گەڕان بەدوای غاز بھێنێت لەو دەریایە، ئەگەرنا رووبەڕووی سزا دەبێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com