نوچه‌نێت
مه‌حموود محه‌مه‌د گوته‌بێژى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان رایگه‌یاند، دواى كۆبوونه‌وه‌ى سێقۆڵى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى تریش كۆده‌بینه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م شه‌شى كانوونى یه‌كه‌م، شاندى پارتى به سه‌رۆكایه‌تى هۆشیار زێبارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى و ئه‌ندامێتى مه‌حموود محه‌مه‌د و پشتیوان سادق و عه‌لى حوسێن له‌گه‌ڵ یه‌كێتى و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كۆبوونه‌وه.
له دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ گۆڕان، مه‌حموود محه‌مه‌د گوتبێژى پارتى به رۆژنامه‌نووسانى راگه‌یاند، دواى كۆبوونه‌وه‌ى سێقۆڵى به‌نیازن له‌گه‌ڵ حزبه‌كانى تریش كۆببنه‌وه.
بڕیاره سێشه‌مى داهاتوو له باره‌گاى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پارتى و یه‌كێتى و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كۆببنه‌وه.